فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ساغکردنەوەیان هەناردەی دەرەوە دەکرێت و دەفرۆشرێت.
لایخۆیەوە وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت، بەرنامەمان هەیە دۆشاوی تەماتە و هەنگوینی خۆماڵی هەناردەی دەرەوە بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، جوتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە گلەیی و گازندە دەکەن و داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی دەکەن ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی ئەو بەرهەمانە بکەن کە لە سەرئاستی ناوخۆ بەشی پێداویستی ناوخۆ بەزیادەوە بەرهەم دەهێنرێت.
هاوکات، بەگوێرەی پلانەکانی وەزرەتی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کاردەکرێت لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ هەناردەکردن و ناردنەدەرەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران بۆ دەرەوەی وڵات.
بەرهەمی جوتیارانی کوردستان لە دەرەوە دەفرۆشرێن؛ وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، بەرنامەیان هەیە “دۆشاوی تەماتە و هەنگوینی خۆماڵی” هەناردەی دەرەوە بکەن