بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی فارسی ئێرانیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خوای لەسەربێت) عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاریدا بڕیاری لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزاکان بۆ دوو هەزار زیندانی دەربکات.
غولام حسێن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، داوای لە خامنەئی کرد ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ٢٢ هەزار و ٨٤ تاوانبار لە دادگا گشتی شۆڕشگێڕان و ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە حکومیەکانی دەوڵەت دەربکات یان سزاکانیان کەم بکاتەوە یاخود جۆری سزاکانیان بگۆڕێت.