سبەینێ‌ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم بارانی پاییز دەبارێت



بەپێیی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاستەوە سبەینێ‌ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێم ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ هه‌وری ته‌واوی به‌رزی بێ باران پێشبینی ده‌كه‌م له‌ كاته‌كانی به‌یانی زوودا شه‌پۆلی باران بارین داخلی هه‌رێم ببێت و به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ ببارێ به‌هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند، به‌ره‌به‌یانی زووی سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ ٢ی١٠ی٢٠٢٣ شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقەی پاییزی به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێته‌وه‌ وه‌ك ( ده‌ڤه‌ری بادینان، سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و به‌شێكی كه‌می سه‌نته‌ری هه‌ولێر، ئیداره‌ی سۆران، ئیداره‌ی ڕاپه‌رین) و به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌گه‌ری بارانی عشوائی هه‌یه.

ئاماژەی بەوەشكرد، سه‌ره‌تاش له‌سنووری بادینانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌گاته‌ ئەو ناوچانه‌ و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ له‌سه‌ر گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك لاواز ده‌بێت.

تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات
پێت تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات
یەكێتی مامۆستایان مەرجێكی بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند
دوات یەكێتی مامۆستایان مەرجێكی بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند
پەیوەنیدر