نووسراو بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا كرا



ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بە نووسراوی فەرمی داوای گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق كرا.

ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 1-10-2023 لەگەڵ دەستپێكی پڕۆسەی خوێندن لە عێراق و كەركوك داواكاری گواستنەوەی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی بۆ سەر ڕاژەی عێراق بەرزكرایەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.

ڕاشیگەیاند، مامۆستا ڕەعد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك بە نووسراوی فەرمی داواكاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی بەرزكردنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە مەبەستی گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر ڕاژەی حكومەتی عێراقی.

ئەمڕۆ یەك شەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2023، پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم شارەكانی عێراق بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستی پێكرد، بەلام مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركوك، كە میلاك و مووچەیان لەسەر حكومەتی هەرێمە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك لە خۆپیشاندانەكەیاندا داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و چارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەنجام درا بۆ پێدانی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 و گواستنەوەی مووچە بۆ سەر عێراق تاوەكو ڕاستەوخۆ حكومەتی عێراقی مووچە دابەش بكات.

خاوەنی فەیسبووكی “ئەڤین بێوەژن” كوڕێك دەرچوو
پێت خاوەنی فەیسبووكی “ئەڤین بێوەژن” كوڕێك دەرچوو
وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن
دوات وەزیرانی پلاندانان و دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێن
پەیوەنیدر