وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەو بەشانەی کەمتر لە ١٠ خوێندکار وەرگیراون راستەخۆ فۆرمی وەرگرتن دابەس دەکەن و خوێندکاران دەتوانن بەدوای بەشەکاندا بگەڕێن،
خوێندنی باڵا راشیگەیاند، بۆ بینیى ئەو بەشانەى فۆرمى ڕاستەوخۆ دابەش دەکەن ئێرە کلیک بکەن:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لەو بەشانەى لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کەمتر لە (10) قوتابى/ خوێندکار وەرگیراون لەلایەن تۆمارى گشتى زانکۆکان فۆڕمى راستەوخۆ دابەشدەکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوپاتیشدەکاتەوە، هەر قوتابی و خوێندکارێک کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردوە، لە دەرچوانى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوو، دەتوانێت سەردانى تۆمارى گشتى ئەو زانکۆیانە بکات کە لەلیستى هاوپێچدا هاتوەو دەتوانێت فۆڕمى ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکارى بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانى هاوپێچ پێشکەش بکات.
جێگەى ئاماژە بۆ کردنە، پرۆسەى دابەشکردنى فۆرمى راستەوخۆ تاکو کۆتاى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە (2023/10/5) بەردەوام دەبێت.
لیستى ئەو بەشانەى فۆرمى ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکەن