قوباد تاڵه‌بانی و ستران عەبدوڵڵا، ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ تیمی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌لی كوردستان) بە پەیامی “قیت قیت” مانەوەی مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبەكەیان لەدوای كۆنگرە ڕاگەیاند.
بەپێی پەیڕەەوی ناوخۆی یەكێتی، كە لە كۆنگرە پەسەند كراوە، بەشێك لە مەكتەب و دامەزراوەكانی یەكێتی هەڵدەوەشێنەوە یان لەیەك دەدرێن، بەڵام مەكتەبی ڕاگەیاندن وەك خۆی دەمێنێتەوە و دوێنێش ستران عەبدوڵا، ئەندامی كۆنگرە و بەرپرسی پێشووی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی وتبووی، ” بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، مەکتەبی ڕاگەیاندن قیت قیت دەمێنێتەوە”.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، قوباد تاڵه‌بانی دوای په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، سه‌ردانی تیمی “كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان”ی زمانحاڵی فەرمی حزبەكەی كرد، تا به‌هۆی رووماڵكردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م سوپاسیان بكات و له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران “قیت قیت”ی وته‌وه.