ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و بێ غەش و بێ خەوشە و دەشڵێت: “سەركردایەتی لە 60 كەس پێكدێت”.
وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی كۆنگرە و فەرماندەی سەربازی یەكێتی بۆ میدیاكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەبوو ڕایگەیاند، پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی زیاتر لە 60 ماددەیە و نزیكەی 13 ماددەی ماوە پەسەند بكرێت.
وەستا ڕەسوڵ هۆكاری درێژكردنەوەی كاتی كۆنگرەی بۆ “گفتوگۆی زۆر لەسەر پەیڕەوی حزب” گێڕایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، كۆنگرە زۆر بە سەركەوتوویی بەڕێوەدەچێت و بێ غەش و بێ خەوشە.
سەبارەت بە بوونی جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی، “وتی ئەوە كاری كۆنگرەیە” و ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەپێی پەیڕەو لە 60 كەس پێكدێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆنگرەی پێشووی یەكێتی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی گەیشتە زیاتر لە 120 كەس و لەم كۆنگرەیەدا بۆ نیوە كەمە كراوەتەوە.