بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە دەریای ناوەڕاستی لە سنووری توركیای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر ٠٤:٥٩ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەیش كرا كە چەقی بوومەلەرزەكە، ٣٣٥ كیلۆمەتر لە دووری شارۆچكەی داتچا سەر بە پارێزگای مۆغڵا و لە قوڵایی ٧،٢٢ كیلۆمەتر ڕوویداوە.