دژایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت



په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سەبارەت بە دژه‌كانی تێپه‌ڕاندنی یاسای به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ لە عێراق ڕایگەیاند، “لە هۆڵی پەرلەمان تەنها پەرلەمانتارانی کورد ئامادەن ئەویش هەمووی نا”.

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ ڕایگەیاند، “هێشتا دژه‌كانی تێپه‌ڕاندنی یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ چارەسەر نەکراوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، “فشاره‌كان بۆ ده‌رهێنانی بڕگه‌ی سێیه‌می كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ته‌ به ‌ده‌نگدان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌هۆڵى په‌رله‌مانى عێراق، تەنها پەرلەمانتارانی کورد ئامادەن، ئەویش هەموی نا”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بڕیاربوو ئەمڕۆ كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا ئێستا دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێنه‌كردوه‌.

لینكی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
پێت لینكی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
ئومێد خۆشناو، هیچ گرەنتییەک نییە بۆ ڕوونەدانی لافاو
دوات ئومێد خۆشناو، هیچ گرەنتییەک نییە بۆ ڕوونەدانی لافاو
پەیوەنیدر