ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه خراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، کە پێشتر چەند جارێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان لابراوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆ پڕۆژه‌یاسا دەکرێت و گفتوگۆکردن لەسەر رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه‌ش یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، “رۆژی شەممە بۆ هەڵەبجە زۆر هەستیارە و داواکارم لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە جددی وەریبگرن و کات بە فیڕۆ نەدەن و دەنگێکیش بە کەم نەزانن”.
هاوکات چرۆ، شه‌ریف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئاماژەی بەوەکرد، له دوێنی ئێواره‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.