لە سنووری شارۆچكەی دوبز لە رۆژئاوای شاری كەركوك فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چوار چەكداری داعشیان كوشت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە دوای ئاشكرابوونی جموجۆڵی داعش و دیاریكردنی شوێنەكەیان، هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆكەی جهنگی ئێف16 هێرشیانكردووهته سەریان و بە سەركەوتوویی توانراوە ئامانجەكەیان بپێكن و 4 چەكداری داعش كوژراون.
رۆژی 27-11-2022، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی عێراق کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکان.