قومارخانەیەکی نهێنی لەهەولێر ئاشکرا کرا



ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، (٣) تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە هەڵسابون بەکردنەوەی قورمارخانەیەک بەشێوەی نهێنی

ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەدەدات،لەلایەن هیزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان (٣) تۆمەتبار دەستگیر بکەین ،کە بەشێوەیەکی نهێنی لە قەزای ( شقلاوە / کاوانیان) قومارخانە یەکیان دانابو ،دەستمان گرت بەسەر سەرجەم ئەو ئامێری یاری قومار و کەل و پەلانەی کە لەو شوێنەدا هەبون.

کردنەوەی قومارخانە و ناوەندەکانی یاری چیپی قومار، لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا نایاساییە، و هەرکەس و شوینێک بۆ کردەوەی ئەو یانانە داوای مۆڵەت بکەن مۆڵەتیان پینادرێت، بەڵام بەشێوەی نهێنی چەندین یانە و شوێنی تایبەت بەو یاریانە هەن و کەسانێکی زۆر گیرۆدە و ئالودەی ئەو یاریانەن.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە هەولێر کەوتە کار
پێت پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە هەولێر کەوتە کار
باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
دوات باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
پەیوەنیدر