لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی ئامێرسازی پۆلیسی سلێمانی بڕی 400 ملیۆن دینار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ، لە زیادەی مووچەی کارمەندەکانیان کە وەریانگرتبوو،
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی مووچەی کارمەندەکان دابەشکرا لەبەشی ئامێر سازی پۆلیسی سلێمانی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دینار زیادە هەبووە و لیژنەکە گەڕاندیانەوە بۆ بانکی ئەزمەر،
هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستخۆشی له‌لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی ئامێرسازی پۆلیسی سلێمانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ.
له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی بڕی 400 ملیۆن دینار زیاتر له‌مووچه‌ی خۆیان وهردهگرنو دواتر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ،
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌لیژنه‌كه كرد‌و سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌كردن له‌پای ده‌ست پاكی‌و ڕاستگۆییانو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پاره زیاده‌كه.
ئەمڕۆ بەشێک لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ٧ تیان وەرگرت و دابەشکردنی مووچەش تا ٨/١٠ بەردەوامی دەبێت، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کۆتا بڕی ئەو پارەیە گەشتە هەرێم کە وەک قەرز عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی کردووە.