شێروان دووبەردانی پهرلهمانتارى پارتى لهبهغدا بهمیدیاى نزیك لهحزبهكهى ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی مووچە لە چوارچێوەی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا لەلایەن بانكی بازرگانیی عێراق- TBخرایەسەر هەژماری وەزارەرتی دارایی هەرێمی كوردستان”.
هاوکات ئاماژهى بهوهكرد، ” ئێستا ٧٠٠ ملیار دیناری یەكەم بەتەواوی بۆ هەرێم نێردراوە، پارەی دوو مانگی تر ماوە كە پێشتر بڕیاری لێدراوە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.
٧٠٠ ملیاری یەکەم لەلایەن بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە ڕۆژانى ٢٤ و ٢٥ ئهم مانگه بەدوو گوژمەی جیا، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار خرایەسەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان و پاشان دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەستیپێكرد.