بومەلەرزە ئەم وڵاتەی هەژاند



بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٧ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر بەدووری ٢٤٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی عەدەنەوە کەناراوەکانی جیبۆتی هەژاند. دانیشتوانی هەندێک لە ناوچە و شارەکانی پارێزگاکانی تەعز و ئیب لە ناوەڕاستی یەمەن هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆ دانیشتوانی شاری تەعز و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە و ئەو ناوچانەی دەکەونە دەوروبەرییەوە لە پارێزگای ئیب هەتیان بە ڕوودانی بومەلەرزەیەکی مامناوەند کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دانیشتوانی شاری توربە لە باشوری پارێزگای تەعز ڕایانگەیاندووە ئەوانیش هەتیان بە ڕوودانی بومەلەرەکە کردووە، بەڵام هەتا ئەم چرکە ساتە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.

هاوکات، ترسێکی زۆر لەدڵی دانیشتوانی ناوچەکەدا دروست بووە لە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێزتر لە ناوچەکەدا.

ئەندامانی یەکێتی لەسەر کۆنگرەی پێنجەم چی دەڵێن؟
پێت ئەندامانی یەکێتی لەسەر کۆنگرەی پێنجەم چی دەڵێن؟
وێنە؛ سودانی سەردانی بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییەی کرد
دوات وێنە؛ سودانی سەردانی بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییەی کرد
پەیوەندیدار