ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە موسڵ و سەردانی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیەی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە سودانی لە نەخۆشخانەی کۆماری بەدواداچوونی کرد بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری تەواو بۆ بریندارەکان و لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکانیشدا کۆبووەوە.
شەوی سێشەممە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی شارۆچکەی حەمدانییە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس بوونە قوربانی.