دووهه‌مین رۆژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له سلێمانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه هه‌موارده‌كرێته‌وه و سێ ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ته‌لار له‌تیف، وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “ئه‌مڕۆ كاره‌كانی ئه‌و شه‌ش لیژنه‌یه ده‌ستپێده‌كان كه دوێنێ دیاریكران، ناوی ئه‌ندامان دەنووسرێت و دواتر سەرنج و بۆچوونەکان وەردەگیرێت، لیژنه‌كان راپۆرت ده‌هێننه ناو هۆڵی كۆنگره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.
ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد، ” ئه‌مڕۆ دوای په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌درێت،سێ ئەنجومەن دروست دەبێت کە بۆچوونی ئەندامانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی لەسەر وەرگیراوە، بەڵام ئەوەی جارێ دیاری نەکراوە ڕێژە، ناو ومیکانیزمی هەڵبژاردنەکانیانە کە ئەمڕۆ یەکلادەبێتەوە”.
ته‌لار له‌تیف، ئاماژەی بەوەکرد” هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی دەکەوێتەوە سەر بڕیاری سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکەی کۆنگرەکە، دیار نیە ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت یاخود نا، بەڵام لە ئەمڕۆ و بەیانیدا یەکلادەبێتەوە”.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر بنەمای بڕگەیەکی تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆک و دواتر خرایە دەنگدانەوە، تەنها کاندید بافڵ تاڵەبانی بوو کە دەنگی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا”.