دوو کەس بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران



مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌درێژه‌ی‌ ده‌رچوون‌و گه‌ڕان‌و پشكنینه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو بازاڕو شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگرییكردن له‌كاری‌ نایاسایی، گومان له‌دوو تۆمه‌تباركرا كه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای‌ پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ پێیه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتباران (م، ج، م له‌دایكبووی‌ 1994 – یـ، ئـ، ع له‌دایكبووی‌ 2005) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.
هەوڵێک بۆ کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا
پێت هەوڵێک بۆ کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا
سوودانی بەهۆی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە گەیشتە موسڵ
دوات سوودانی بەهۆی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە گەیشتە موسڵ
پەیوەنیدر