لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکرێت



وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ١٤ تۆمەتباری لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە رایگەیاند و دەڵێت:” لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا تەواوی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکرێن.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە ١٤ کەسیان دەستگیرکردووە و لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە و کەمتەرخەمییەکی ئاشكرا دەکەن.

شەوی رابردوو ئاگر لە هۆلێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە کە زیاتر لە هەزار کەس ئامادەی ئاهەنگەکە بوون، بەگوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهۆی رووداوەکە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٠٠کەسیش برینداربوون.

یاسین مەحمود پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
پێت یاسین مەحمود پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
سێ رۆژ ماتەمینییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوی فەرمی؟
دوات سێ رۆژ ماتەمینییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوی فەرمی؟
پەیوەنیدر