بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەر، ئێواره خوانێك بۆ 250 خاوەن پێداویستیی تایبەت رێكخرا
لە سلیمانی سەرمایەدارێک بەبۆنەی یادی لەدایکبونی مێغەمبەری ئیسلام محەمەد( د. خ ) ، ئێوارە خوانێکی بۆ بەشێکی بەرچاو لە خاوەن پێداویستی تایبەت ساز کرد،
مەریوان حاجی جەمال ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە خوانێکی گەورە بۆ 250 خاوەن پێداویستیی تایبەت لە چێشتخانەی لۆڤان رێکخست، خوانەکە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن پێداویستیی تایبەت، ھاوکات لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەچو.
مەریوان حاجی جەمال جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم جۆرە چالاکییانە گرنگن بۆ توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت تا ھەست بە بوون و چالاکیی خۆیان لە کۆمەڵگادا بکەن.