لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە كۆی دەنگ بە سەرۆكی ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە بەشی دووەمی یەكەمین ڕۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بە سەرۆكی حزبەكە هەڵبژێردرایەوە.
ڕاشیگەیاند، لە بەشی یەكەمی كۆنگرەكەدان، كە بەیانی ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر دەستی پێكرد، ژمارەیەك لە سەركردەی حزبە عێراقییەكان و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم بەشدار بوون و بەشێكیان وتاریان هەبوو.
وتیشی، “بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، کۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سونبولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران”.
بافڵ تاڵەبانی، لە وتاری دەستپێكی كۆنگرەدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ قۆناغێكی تازه ده‌ستپێده‌كه‌ن و پێویسته میلله‌ت ئاشت بكه‌نه‌وه، وتیشی: “یه‌كێتی ئه‌وه‌نده به‌هێزه له پێش دوو هه‌ڵبژاردن كۆنگره ده‌به‌ستێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته یه‌كێتی ده‌ستی برایه‌تی و ئاشتی بۆ هه‌موو حزبه‌كان درێژ بكات و راشیگه‌یاند، یه‌كێتی ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێز بكات.
وتیشی، “ته‌نها بۆ خوای گه‌وره سه‌ر داده‌نه‌وێنین و بەس”.