سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی سەختدایە و کاریگەیی دژواریشی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی وتارێکیدا کە لە کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی پێشکەشیکرد، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە داراییەکان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، دەربارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند، ئه‌وه زۆر باش و پێويسته كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له گفتوگۆى به‌رده‌وامدان. راسته هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون له گفتوگۆكاندا هه‌يه، به‌ڵام هێشتا له‌به‌ر كێشه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ياساى بودجه و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ههناردهنهكرنهوهى نه‌وت، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى سه‌ختى داراييدايه. دۆخه‌كه كاريگه‌رييه‌كى دژوارى به‌سه‌ر ته‌واوى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان جێهێشتووه.
وتیشی: “جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى به‌پێى رێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ياسا و ده‌ستوور و سيسته‌مى فيدراڵى، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات. نابێ بودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكرێته بارمته‌ى ناكۆكيى سياسی”.
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى فيدراڵى، يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى سه‌رۆك وه‌زيران محه‌مه‌د شياع سودانى بن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه سياسييه‌كان. ده‌بێ هه‌موو كه‌س و لايه‌ن و هێزه‌كان له عێراق بزانن كه دروستكردنى كێشه‌ى دارايى بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيچ خزمه‌تێك به عێراق ناكات.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر ناوچه‌يه‌كى عێراق، ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقه. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌م گيانه و به‌م تێگه‌يشتنه له ته‌واوى عێراق دهڕوانين، هه‌ر ئه‌وه‌ش به كه‌ڵكى گه‌لانى عێراق و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دێت. عێراق به‌بێ جياوازى، كۆكه‌ره‌وه و وڵاتى هه‌موومان بێت به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه. بێبه‌شكردنى هه‌ر پێكهاته‌يه‌كى عێراق، پابه‌ندى و وابهستهيى به وڵات لاواز ده‌كات.
وتیشی: “ده‌بێ هه‌موومان له عێراق، ڕابردوو بكه‌ينه وانه و په‌ند و سوودى لێ وه‌ربگرين. شكستى هه‌رێم و یان هه‌ر ناوچه و پێكهاته‌يه‌كى عێراق، هه‌رگيز سه‌ركه‌وتنى هيچ به‌ش و پێكهاته‌يه‌كى تر‌ى عێراق نه‌بووه و نابێت. پێكهاته‌كان و سه‌رمايه‌ى مرۆيى و سروشتيى عێراق، هێزێكى گه‌وره‌ن بۆ عێراق. ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين عێراق بكه‌ينه وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و جيهان. ئه‌گه‌ر تێگه‌يشتن و ئيراده‌ى راسته‌قينه‌ى سياسى بۆ ئه‌مه هه‌بێت، به دڵنيايييه‌وه عێراق ده‌بێته ئه‌و عێراقه”.
نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە “وه‌ك چۆن يه‌كگرتوويى و يهكڕيزى له هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ركه‌وتنمانه، به هه‌مان شێوه هاوبه‌شيى پێكاته جياوازه‌كانى عێراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئايينێك بن، له ده‌سه‌ڵاتى سياسى و كارگێڕيى وڵات‌دا، عێراق ده‌خاته شوێن و پێگه‌ى راسته‌قينه‌ى خۆى. ده‌بێته فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ خۆى و بۆ ناوچه‌كه‌ش”.
وتیشی: “هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێز ده‌توانێت رۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى باشترى له به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق هه‌بێت. ده‌توانێت باشتر به‌رگرى له ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه دهستوورييهكانى بكات. ده‌توانێت جێگه‌يه‌كى باشتر و به‌هێزتر له ناوچه‌كه و له جيهاندا بگرێت. بۆيه به پله‌ى يه‌كه‌م ئه‌ركى پارتى و يه‌كێتييه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، كار بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.