بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوە، تەندروستی سلێمانی ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی هەیە بۆ بریندارانی رووداوەكەی قەزای حەمدانیە لە موسڵ.
دکتۆر سەباح نەسرەدین، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردوە ڕایگەیاند تەندروستی سلێمانی ئامادەی هاوکاری بریندارەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیەی هەیە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا دەكات، بەهۆی كەوتنەوەی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش برینداربوون”.
لەو پەیامەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشوازی كردن و چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوای ئاگركەوتنەوەی قەزای حەمدانیە، دوپاتیكردەوە ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوە و پێشكەش كردنی هەر جۆرە یارمەتیەك بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو كارەساتەی روویداوە.