مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەپایامەکەیدا سەرۆکی حکومەت گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەکات.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت، “هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.”