ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) لەکەرکوک دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیرێکی گروپی تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشیان دەستگیرکرد.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخارى )دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە.

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان.

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێت لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
کەمتر لە دوو ساڵی تر هێڵی شەمەندەفەری عێراق ئێران دەکەوێتە کار
دوات کەمتر لە دوو ساڵی تر هێڵی شەمەندەفەری عێراق ئێران دەکەوێتە کار
پەیوەنیدر