قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و دانیشتووی چەمچەماڵن، سبەینێ نەوت وەردەگرن.
یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراكیان پارێزگای كەركوكە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش-ن و بە پسووڵەی ژمارە (٤) نەوتیان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، سبەی یەك شەممە ١١/ ١٢/ ٢٠٢٢ لەناحیەی شۆڕش لە گەڕەكی قادركەرەمیەكان نەوت دابەش دەكرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر هاووڵاتیەك لەگەڵ پسووڵەی نەوت كۆپی هەوییەكەی پێبیت.