تەلار لەتیف: بۆ كۆنگرە نێردەی وڵاتان بانگهێشت كراون



سبەینێ‌ لە سلێمانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دەست بە كارەكانی دەكات و سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت و وتەبێژی كۆنگرەش دەڵێت: “جگە لە سەرۆكی یەكێتی، لایەنەكانیش لە كۆنگرەدا وتاریان دەبێت”.

تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: “سبەی چوار شەممە لەكاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێدەكات و نوێنەرانی حزب و لایەنەكان و نێردەی وڵاتان بۆ كۆنگرەكە بانگهێشت كراون”.

ڕاشیگەیاند، “لە كۆنگرەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی تایبەت پێشكەش دەكات، پاشان چەند لایەنێكیش وتاریان دەبێت”.

وتیشی، “دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ كۆنگرە دەست بە كارەكانی دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەكان دروست دەكرێن”.

ئاشكراشی كرد، ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی حزب ئامادەیە و لە كۆنگرەدا، كە سێ رۆژ دەخایەنێت دەنگی لەسەر دەدرێت.

کەمتر لە دوو ساڵی تر هێڵی شەمەندەفەری عێراق ئێران دەکەوێتە کار
پێت کەمتر لە دوو ساڵی تر هێڵی شەمەندەفەری عێراق ئێران دەکەوێتە کار
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیشتنە بەغدا
دوات مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیشتنە بەغدا
پەیوەنیدر