سەرەڕای بڕیار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و سەركەوتنی گفتوگۆكانی سودانی و بەرپرسانی ئەمریكا، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و هێشتا دانەبەزیوە بۆ نرخی فەرمی، كە بە 132 هەزار دیاری كراوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ دوو شەممە بەهای دۆلار كەمێك دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار مامەڵەی پێوەكرا و دواتر نرخەكەی زیاتر بەرزبووەوە.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ و لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 155 هەزار دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەكان دەكرێن بە دینار و مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە دەكرێت.