ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ”، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە لە كۆنترۆڵ دەرچوونی شەڕەكان لە ئۆكراینا دەردەبڕێت و دەڵێت، شەڕەكان درێژە دەكێشن و دەبنە جەنگێكی گشتگیر و هەمەلایەنە لەنێوان ڕووسیا و هاوپەیمانییەكە، هۆشداریش دەداتە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دروستبوونی هاوبەشییەكی بەرگری لەنێوان مۆسكۆ و تاران.
ئەمینداری ناتۆ لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕادیۆی نەرویجی “NRK”: ڕایگەیاند:”گەر كاروبارەكان ڕوو لە خراپوون بكەن، دەكرێت بەشێوەیەكی گەورە پەرەبستێنن، بەڵام ئێمە هەموو ڕۆێك كار بۆ خۆلادان دەكەین لەو ڕووداوە”.
بە وتەی ستولتنبێرگ:”گومانی تێدا نییە، ئەگەر هەیە ململانێكان لە ئۆكراینا بۆ جەنگێكی هەمەلایەنە و گشتگیر درێژەبكێشن”.
ستۆلتنبێرگ دەڵێت:”زۆر گرنگ بوو خۆمان لەو ململانێیە بەدووربگرین كە وڵاتانی تری ئەوروپا دەگرێتەوە”.
ڕووسیا، هاوپەیمانی ناتۆ تۆمەتبار دەكات بەوەی دەیەوێت ببێتە لایەنێكی ڕاستەقینە لە ململانێكان لەڕێی پێدانی چەك و زانیاریی هەواڵگری بە كێییڤ بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ڕووسیا.