١١ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یانزە کیلۆ و ٦٥٠ گرام لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لە شاری هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە، لە ٢٥ی ئەیلوول دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، توانرا ٥ پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.

ئێستا تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

فەرمانبەرێک بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
پێت فەرمانبەرێک بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ئاب نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە
دوات وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ئاب نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە
پەیوەنیدر