بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی به دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ١١٠ پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، لە هەمان کاتدا كاركردن لە ٤٠ پۆندی دیکە بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی ٧١ پۆندی نوێ هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان لەو بوارەدا ڕەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر ٣٦ پۆند كاره‌كانیان ته‌واو كراوه و لە پارێزگای دهۆك به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی، كه بۆ درووستكردنی پۆند گونجاوتره، ٥٧ پۆند تەواو کراون. له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ١٧ پۆند تەوابوون. هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە ٤٠ پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە ٧١ پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت. لەو سۆنگەوەیە کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە دروستکردنی پۆندەکان لە هەموو ناوچەکان دەدات.