كەشناسی: باران و سەرما دەستپێدەكات و فێنككەرەوەكان لادەبرێن



شارەزایەكی بواری كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی گشتگیری باران و هەورە تریشقە ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: “پێویستە ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵگرتنەوەی فێنككەرەوەكان”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێكی گشتگیر و سەرتاسەری باران و هەوره تریشقە بەكاریگەری و بڕی جیاواز بەڕێوەیە بۆ ناوچەكانی هەرێم بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەكەین بەهۆی باڵادەست بوونی سیستەمێكی پەستان بەرز لەسەر بەشێكی ناوچە جیاوازەكانی ئەوروپا تایبەت ناوەڕاست و باكور و باكوری خۆرئاوای ئەوروپا، ئەمەش دەبێتە پێچەوانەبوونەوە بۆ ناوچەكانی هەرێم و دابەزینی پەستان بۆ ناوچەكانی ئێمە و ڕێكردنەوەی حاڵەتەكانی باران و هەورە تریشقە و هەوری زیاتر.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاتن و شۆڕبوونەوەی بەرەیەكی هەوای ساردی جەمسەری لەباكوری ئەوروپاوە بەخۆڕهەڵاتی ئەوروپادا و كارتێكردنی بۆ سەرناچەكە لەگەڵ هاتنی شێی هەردوو دەریای ناوەڕاست و سوور ئەم حاڵەتە گشتگیرەی باران و هەورە تریشقەی لێدەكەوێتەوە و پلەكانی گەرماش بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن و پێویستیشە ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵگرتنەوەی فێنككەرەوەكان.

بەهۆی خواردنی قارچکەوە دوو خێزان ژەهراوی بوون و منداڵێک گیانی لەدەستدا
پێت بەهۆی خواردنی قارچکەوە دوو خێزان ژەهراوی بوون و منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە هەولێر چەند بڕیارێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا دەركرا
دوات لە هەولێر چەند بڕیارێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا دەركرا
پەیوەنیدر