كەسێك لە هەولێر لە 10 كەناڵی تەلەگرامەوە ڤیديۆی نەشیاوی بڵاوكردۆتەوە



 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند، كە لە تەلەگرام 10 كەناڵی هەبووە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین كەسی بڵاوكردۆتەوە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار ( ك ، م ، م) بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە، چونكە لەلایەن داد خوازێك سكاڵای لەسەر تۆمار كرابوو.

ڕاشیگەیاندووە، “دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەركەوت، كە خاوەنی زیاتر لە 10 كەناڵە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاوكردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین كەسی تریش كردوە و بەدەیان گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی كەسانی تر لەئامێری مۆبایلەكەی هەیە”.

دەشڵێت: “هەر كەسێك سكاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بكات بۆ تۆمار كردنی سكاڵا لەسەری”.

ئاسایشی هەولێر ناوی كەناڵەكانی ئەو تۆمەتبارەی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمانەی خوارەوەیە:
١-دادگای CTS خاوەنی گروپ
٢-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
٣-خەێاڵی دڵەكان/ خاوەنی گروپ
٤-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
٥-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ
٦-مەلەف چیەكانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ
٧-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ
٨-لێت نابورم / ئەدمینی گروپ
٩-شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ
١٠-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ
١١-كاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ
١٢-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ

 

ئەپڵ بەپەلە ڤێرژنی نوێی iOS 17ی خستەبەردەست
پێت ئەپڵ بەپەلە ڤێرژنی نوێی iOS 17ی خستەبەردەست
وەزیرێكی عێراق بڕیارێكی بۆ كەسوكاری شەهیدان دەركرد
دوات وەزیرێكی عێراق بڕیارێكی بۆ كەسوكاری شەهیدان دەركرد
پەیوەنیدر