بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) ساڵانە حكومەتی هەرێم ڕۆژی 12ی ربیع الأول-ی كۆچی دەكاتە پشووی فەرمی.
ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی پشووە فەرمییەكانی بەپێی (ڕۆژمێری بۆنە و پشوو)ەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە، ڕۆژی پێنج شەممە 28ی ئەیلول دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.
لەمساڵدا، ڕۆژی لەدایكبوون “مەولود”ی پێغەمبەری ئیسلام، كە ڕۆژی 12ی ربیع الأول-ی كۆچییە، دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممە 28ی ئەیلول و بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمی دەبێت.