بلۆگەر “نوور بی ئێم”ی بەناوبانگی عێراقی بە سێ گولـلە لە بەغدا كوژرا.
ئەمڕۆ دوو شەممە، چەکدارێک بە ماتۆڕسکیلەوە، بلۆگەری “نوور بی ئێم”ی بە سێ گولـلە لە بەغدای پایتەخت کوشت.
سەرچاوەیەكی پۆلیس بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، “(نوور بی ئێم) سێ فیشەكی لە ناوچەی مل و سکی بەرکەوتووە، لە ناوچەی ئەلداودی لە مەنسور لە بەغدای پایتەخت و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەی گەمارۆداوە و لێکۆڵینەوەی بۆ گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا بەردەوامە، کە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.