بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد



250 ملیار دیناری دیکە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 250 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی ڕەشیدەوە خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

پارەکە بەشێکە لەو قەرزە 700 ملیار دینارییەی کە حکومەتی عێراق لەڕێی بانکەکانەوە بە قەرز دەیداتە هەرێمی کوردستان و دوێنیش بانکی ڕافیدەین 250 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد.

پاش گەیشتنی پارەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کرد.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز تا ڕۆژی 8ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دادەبەزێت
پێت نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دادەبەزێت
کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە
دوات کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە
پەیوەنیدر