دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن ده‌ستگیركران



مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان له‌ماڵێكدا دزی بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا لێ دزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ دەستگیربكرێن و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك له‌پاره‌ دزراوه‌كه‌دا.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتباران (م، گ، ح – أ، گ، ح) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو
پێت سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو
تۆڕێکی نوێی کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
دوات تۆڕێکی نوێی کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت
پەیوەنیدر