لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دووشەممە تەنها مووچەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنی بەغدا بڕی 250 ملیار دیناری لە کۆی ئەو 700 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان نارد کە بڕیارە مانگانە بە قەرز بۆی ڕەوانە بکات.