بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەكەم شەپۆلی بارانی پاییز دەگاتە هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما ڕووو لە دابەزین دەكەن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌پێی پێشبینیه‌كان بێت له ڕێكه‌وتی ٢بۆ ٣ی مانگی ١٠ ئه‌گه‌ری گه‌شتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه بۆ ناوچه‌كانمان، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له بارینی هه‌ندێك باران به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند.
ڕاشیگەیاند، سەرەتا ئەو بارانە سنووری بادینان و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی به‌رچاو ڕوو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كەن.
وتیشی، “گۆڕانكاری به‌رده‌وامه جگه له‌م شه‌پۆله بارانبارینه شه‌پۆلی دیكه‌ش چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی به كوردستان هه‌یه”.