لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای شەقڵاوە، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی شەقڵاوە بۆ سپیلك، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هیۆندای تایبەت وەرگەڕا و كەوتە نێو كەندێك، بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
ڕاشیگەیاند، ڕووداوەكە لە كاتژمێر 2:10ـی پاش نیوەڕۆ ڕوویداوە و جگە لە زیانە گیانییەكان، زیانێكی زۆری ماددیش كەوتووەتەوە.