دوای ئەوەی بەهای دینار بەرزبووەوە، بەهۆی فرۆشی کەمتر لە 7 ملیۆن دۆلار بەشێوەی نەخت لەلایەن بانکی ناوەندییەوە جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2023، دوای پشووەکانی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق 194 ملیۆن و 933 هەزار و 215 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 6 ملیۆن و 950 هەزار دۆلاری بە نەخت بوو و ئەوی دیکەی بە حەواڵە بوو.
ئەمڕۆ بەهای دینار کەمێک بەرزبوویەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا. بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە 7 ملیۆن دۆلاری بە نەخت فرۆشت، کە ئەمساڵ بۆ “یەکەم جارە” بڕێکی وا هێندە کەم بفرۆشێت و پێشتر لە 20 ملیۆن کەمتری بە نەخت نەفرۆشتووە.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.