پاش گەیشتنی بەشێك لە قەرزەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
بە پێی خشتەکە، سبەینێ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ عێراق بڕی 250 ملیار دینار لە کۆی 700 ملیار قەرزەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.