دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە



دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستانی سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕەتکردەوە و بەوەش ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵوەشانەوە.

یەکێك لەو دۆسیەیانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی کرد، سکاڵایەك بوو کە لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون.

سکاڵاکە لەسەر ماددەی دووەمی هەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکرابوو کە ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی پارێزگاکان تا هەڵبژاردنی خولێکی دیکە لە کارەکانیان بەردەوام دەبن.

بەڵام ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئەو ماددەیەی ڕەتکردەوە و بەو پێیەش ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنەوە.

پێشتریش دادگای فیدراڵی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردبووە و کۆتایی بە تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان هێنا.

خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا
پێت خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا
کورد و تورکمان لە دژی پێشێلکارییەکی عەرەب دەوەستنەوە
دوات کورد و تورکمان لە دژی پێشێلکارییەکی عەرەب دەوەستنەوە
پەیوەنیدر