دادگایەكی تایبەتی پیاوانی ئاينی لە تارانی پایتەختی ئێران، سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر “فەریدە موراد خانی” چالاكوانی سیاسی ئێرانی، خوشكەزای عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێراندا دەسەپێنێت، بەو هۆیەی لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا پشتيوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی دەربڕیبوو.
فەریدە موراد خانی لە كۆتایی تشرینی یەكەمی ڕابروو دەستگیركرا، دوای ئەوەی بانگەشەی بۆ ڕووخاندنی ڕژێم كرد و هێرشی كردە سەر عەلی خامنەیی خاڵی بەهۆی سەركوتكردنی ناڕەزاییە میللییەكان.
محەمەد حسێن ئاغاسی، پارێزەری فەریدە موراد خانی لە تویتێكیدا لەڕێی تویتەرەوە ڕایگەیاند، بریكارەكەی لەلایەن دادگایەكی ئاینی تایبەتی ناپسپۆڕ لە چاوخشاندن بە تۆمەتەكان بە 15 ساڵ زیندانی حوكمدرا”.
بە وتەی ئەغاسی:”ڕێگەیان نەدا ببمە نوێنەری بریكارەكەم، چونكە پیاوی ئاینی نەبووم، بەڵام ڕێگەیاندا بە پێداچوونەوە بە واژۆی بریكارەكەم و تەئكید لەسەر سزادانی بە 3 ساڵ زیندانی كرایەوە”.
فەریدە موراد خانی بەڕێوەبەری هەڵمەتی پشتیوانیكردن لە زیندانیانی ئێران، دایكی بەدریە حسێنی خوشكی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
فەریدە لەم ماوەیەی دواییدا لە دیمەنێكی ڤیدیۆی كە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاندبوو”ئێرانییەكان بۆخۆیان ڕژێم دەڕوخێنن، بەڵام پێویستە وڵاتانی تر پشتیوانی لە كۆماری ئیسلامی نەكەن”.