کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی ڕابردوو تا ڕادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و چەند پەڵە هەورێک لە ناچە شاخاوییەکان دەبینرێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی