فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شەوی ڕابردووەوە سنوری برادۆست بۆردومان دەکەن و بەو ھۆیەوە ئاگر لە ناوچەکەدا کەوتووەتەوە.
شەوی رابردوو دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بۆماوەی دوو سەعات بۆردمانی گوندی بێرکەمە و گەرووی سینگان و سنین چیایی شەکیوییان کردووە، بەهۆیەوە ئاگر لە ژینگەو دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووەتەوە و فرۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.