دراوێکی ١٠ هەزار دۆلاری بە ٤٨٠ هەزار دۆلار فرۆشرا



لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەمریکا ١٠ هەزار دۆلارییەک بە ٤٨٠ هەزار دۆلار فرۆشرا کە بۆ سەردەمی ئەبراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

لە پێشانگای لۆنگ بیچدا لە ئەمریکا، دراوێکی ١٠ هەزار دۆلاری کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٤ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٤٨٠ هەزار دۆلار فرۆشرا کە وێنەی سالمۆن پی چەیسی وەزیری گەنجینەی ئەمریکای سەردەمی ئەبراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتەی لەسەرە.

بەپێی ماڵپەڕی مۆزەخانەی دارایی ئەمریکی، دراوی ١٠ هەزار دۆلاری گەورەترین دراو بووە کە تا ئێستا لە تیراژی گشتیدا بووە و دراوی ١٠٠ هەزار دۆلاری تەنها بۆ گواستنەوەی پارە لە نێوان بانکەکانی یەدەگی فیدراڵیدا بەکارهاتووە.

بەپێی خانەی زیادکردنەکە، تەنها ٨٤ دراو لەم جۆرە دەرچووە و پێدەچێت تەنها ٣٠ دانەیان تا ئێستا پارێزراوبن، بەهۆی کەمی بەکارهێنانی لە ساڵی ١٩٦٩ەوە چاپکردنی ئەو دراوە وەستێنرا و کاری پێنەکرا.

تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
پێت تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
کۆبوونەوەی ئێران، عێراق و کوێت شکستی هێنا
دوات کۆبوونەوەی ئێران، عێراق و کوێت شکستی هێنا
پەیوەندیدار