کۆبوونەوەی ئێران، عێراق و کوێت شکستی هێنا



ڕۆژی شەممە، بڕیاربوو لە نیویۆرک وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق لەگەڵ ئێران کۆببنەوە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد کە کۆبوونەوە “مێژوویی” ییەکە لە کۆتا خولەکدا شکستی هێنا.

ماڵپەری ئەمواج میدیا کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و تایبەتە بە پشکنینی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و وڵاتانی کەنداو، لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە ڕایگەیاندووە، “هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو گومانیان لە ئامانج و کاتی دانیشتنەکە دەردەبڕن”.

بڕیاربوو ڕۆژی شەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات، بەڵام پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان عێراق و کوێت ئەو هەوڵانەی ڕاگرت.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕایگەیاندووە، بڕیاربوو دانیشتنەکە بەگوێرەی بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، تێیدا داوای دامەزراندنی گفتوگۆییەکی ناوچەیی بە سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.

دراوێکی ١٠ هەزار دۆلاری بە ٤٨٠ هەزار دۆلار فرۆشرا
پێت دراوێکی ١٠ هەزار دۆلاری بە ٤٨٠ هەزار دۆلار فرۆشرا
دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لەڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان هەڵهات
دوات دوای بەسەربردنی ٢٢ ساڵ لەڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان هەڵهات
پەیوەندیدار