وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، “سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت ٢٠٢٤ سێ مووچە دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن.”
محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت ساڵی ٢٠٢٤ سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن.”
وتیشی، ناڕوونی لە داتای پرسی نەوتی هەرێمدا هەیە و بەغدا داتاكانی لەبەردەستدایە و حكومەتی هەرێم هیچ وەڵامێكی نییە و دەبوو بە داهاتی ناوخۆ و ئەو نەوتەی خۆی دەیفرۆشێت مووچەی بدایە، چونكە كاتێك بە ڕێگەدا دەڕۆیت تانكەری نەوت خەریكە دێتە سەر ئوتۆمبێلەكەت.
وتیشی، “پێش ریفراندۆم هەرێم 100 پلە لە بەغداد بەرزتربووە و ئێستا عێراق هێزی هەیە هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكیشی بۆ یەكڕیزیی لە ناوخۆ نەداوە”.