بانکێکی نوێ کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەکات



\بڕیارە بانکێک بە ناوی بانکی نیشتیمان لە هەرێم بکرێتەوە کە ئەرکی دابەشکردنی مووچە و پێدانی پێشینە و قەرز دەبێت بە هاوڵاتیان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، بانکێکی نوێ بەناوی بانکی نیشتیمان لە هەرێم دەکرێتەوە کە هاوشێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و بەپێی زانیارییەکان دەبێت بانکەکە هەژمارێکی زۆر یەدەگی دیناری هەبێت بۆ پێدانی پێشینە و قەرز بە هاوڵاتیان.

هاوڵاتیان دەتوانن هەژماری بانکی لەو بانکەدا دروست بکەن و لەرێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بە بانکە جیهانییەکان و بانکی ناوەندی عێراقەوە دەبەسترێتەوە و ئاگادار دەبن لە چۆنییەتی مامەڵەکردن بەو هەژمارەوە.

بانکی نیشتیمان سەکۆیەکی دەبێت بۆ خستنەبازاڕی دراوی بیانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی بانکی ناوەندی بۆ مامەڵەکردنی دروست بە دۆلار و دراوەکانی دیکەوە.

سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت
پێت سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت
نرخی ئارد دادەبەزێت
دوات نرخی ئارد دادەبەزێت
پەیوەنیدر